Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:04

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیان

کوردستان TV
100%

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرلینن بەمەبەستی بەشداریکردن لە کوڕبەندی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەڵمانیا- کوردستان.

ئەمرۆ هەینى 03ـی 03ـی 2023، کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێـنان و جێگرى پارێزگارى دهۆک و ژمارەیەکی دیکە لە خاوەنکار و یەکێتی وەبەرھێنەران و ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە چوارچێوەى کارەکانى یەکەمین کۆڕبەندی ئەڵمانیا - کوردستان، کە بە مەبەستى بە هێزکردنی پەیوەندی نێوان کۆمپانیا و وەبەرهێنەر و کارساز و بازرگانانی ئەڵمانیا و هەرێمى کوردستان سازکراوە، لەگەڵ ژوورى بازرگانى ئەڵمانیا کۆبوونەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی فەرمان و ڕاسپاردەکانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و یاسا بەرکارەکانی وەبەرھێنان و لەپێناو  سوودوەرگرتن لە پێکەوەکارکرنى وەبەرهێنان لە بوارەکانی (کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشت و گوزار، ئاوەدانکردنەوە) گفتوگۆ لەبارەى بەهێزترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەڵمانیا کرا.

ڕاشیگەیاند: لە تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایەسەر بەهێزکردنی زیاتر پەیوەندى  نێوان کۆمپانیا، وەبەرهێنەر، کارساز و بازرگانەکانی هەردوولا، لەوبارەیەشەوە شاندى هەرێمى کوردستان تەئکیدیان لە پێشکەشکردنى ھەموو ئاسانکارییەک کردەوە بۆ وەبەرھێنەرانی ئەڵمانیا کە بیانەوێت کاری وەبەرھـێنان لە هەرێمى کوردستان ئەنجام بدەن.

جێگەى باسە، کوڕبەندی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەڵمانیا- کوردستان کە پڕۆژەی کۆمەڵەی دوستایەتی کورد و ئەڵمانیایە بە هاوبەشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، لە 2 و 3ـى ئەم مانگەوە سازکراوە، مەبەست لێی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانى نێوان کۆمپانیا و وەبەرهێنەر و کارساز و بازرگانەکانی هەردوولایە، وابڕیاریشە ئەم پڕۆژەیە ببێتە نەریتێکی ساڵانە لەنێوان بەرلین و هەولێر و پاش کۆڕبەندی یەکەمینی بەرلین، کوڕبەندی یەکەمینی هەولێریش هەر ئەمساڵ ساز بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.