Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:55

لە سنووری بەردەڕەش تەرمێک دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

لە گوندی مۆریلان لە سنووری قەزای بەردەڕەش تەرمێک دۆزراوەتەوە کە بە گوتەی پۆلیس لەوە دەچێت دەمێکە لەو شوێنە بووبێت.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 03ـی 03ـی 2023 پۆلیسی بەردەڕەش ئاگادار کرانەوە لە بوونی تەرمێک لە نزیک گوندی مۆریلان لە سنووری شارەدێی دارەتوو لە قەزای بەردەڕەش لەمبارەیەوە سەنگەر گۆران پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: ئەو شوێنەی کە تەرمەکەی لێ دۆزراوەتەوە دەکەوێتە سەر ڕووباری زێی گەورە و پێی دەوترێت کەورقەلان، شوێنەکە سەختە و گەیشتن بە تەرمەکە ئاسان نییە.

عەمید سەعدی بەرزنجی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەدەڕەش بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: مەفرەزیەکمان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمی پیاوێک لە شوێنەکە دۆزراوەتەوە.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی سەختی شوێنەکە پێویست بە تیمێکی تایبەت دەکات بۆ گەیشتن بە تەرمەکە و گواستنەوەی بۆ پزیشکی داد.

بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش لەبارەی ناسنامەی تەرمەکە ئاماژەی بەوە دا کە تاوەکوو ئێستا ناسنامە و تەمەنی تەرمەکە نەزانراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.