Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:22

پڕۆژە گرنگەکانی زاخۆ لە جێبەجێکردندان

کوردستان TV
100%

دوای سەردانەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زاخۆ و دانانی بەردی بناغە بۆ چەندان پڕۆژەی گرنگ، ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جەخت دەکاتەوە کە پڕۆژەکان لە جێبەجێکردندان.

لە ڕاگەیەنراوێک ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند: لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری ئیدارەی زاخۆ دانرابوون، کە پێکهاتبوون لە پڕۆژەکانی جووتسایدی ئیبراهیم خەلیل – باچیکان لەگەڵ سۆلین و ئاڤرێژ، گەیاندنی کارەبا، بە گوژمەی زیاتر لە 18 ملیار دینار.

ڕاشیگەیاند: درێژی جووتسایدی ئیبراهیم خەلیل – باچیکان 3.6 کیلۆمەترە و پانییەکەی 33 مەترە، هەروەها شەقامەکە دەبێتە تەواوکەری شەقامی سەرەکی (دێرەبوون- ئیبراهیم و ئیبراهیم خەلیل – زاخۆ) کە بە شەقامێکی نێودەوڵەتیی هەژمار دەکرێت، ئەو پڕۆژەیەش ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ خەڵکی دەڤەرەکە و هەروەها هاتووچۆی بازرگانی لەنێوان تورکیا و عێراق و کوردستان  دەکات.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ڕاگەیەنراوەکە جەختیشی کردۆتەوە کە پڕۆژەکان بەردەوامن لە جێبەجێکردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.