Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:55

هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو منداڵەی قەڵادزێ کە شوێنەواری گوللە بەسەریەوە بوو ئاشکرا کرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ تەرمی منداڵێکی تەمەن 7 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ کە شوێنەواری گوللە بەسەریەوە دیارە، دەرکەوت برایەکی بەهەڵە فیشەک لەدەستی دەرچووە و بەر سەری کەوتووە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 03ـی 03ـی 2023 تەرمی منداڵێک گەیەنرایە نەخۆشخانە، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: تەرمی منداڵێک بەناوی (ح. س. ع) تەمەن 7 ساڵ، لە ڕەگەزی نێر کە دانیشتووی گوندی (گوڵان) سەر بە ناحییەی هەڵشۆ لە سنووری قەزای پشدەر گەیەنرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ.

پۆلیسی ڕاپەڕین هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە پاش پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری فیشەک بەسەریەوە دیارە و بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی بەڕێکرا پزیشکی دادی سلێمانی و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش دەستی پێکرد.

هاوکات فازڵ جندار پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین: بەپێ قسەی یەکێک لە کەسوکاری ئەو منداڵە یەکێک لە برایەکانی کە شوانە لە کاتی خاوێنکردنەوەی کلاشینکۆف فیشەک لە دەستی دەردەچێت و بەر سەری ئەو منداڵە دەکەوێت و گیان لە دەست دەدات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.