Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:48

بەرەی توركمانی تۆمەتی كوشتنی بەرپرسێكیان دەدەنە پاڵ پەكەكە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی 03ـی 03ـی 2023 بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک به‌ ئۆتۆمبێلی بەرپرسێكی بەرەی تورکمانی له‌ شاری كه‌ركووک، به‌رپرسه‌كه‌ گیانی لەدەست دا، بەرەی تورکمانی تۆمەتی کوشتنی بەرپرسەکەیان دەدەنە پاڵ پەکەکە.

حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەحمەد تاهیر به‌رپرسی پێشووی فه‌رمانگه‌ی ئه‌منیی به‌ره‌ی توركمانی سەرکۆنەی کوژرانی بەرپرسەکەیانی کرد و بە کارێکی تیرۆریستی ناوی برد.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی هەروەها ڕایگەیاند: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە تۆمەتباری سەرەکی ئەم کارە دەزانین و چەندین جار حکوومەتی عێراقمان لە مەترسییەکانی بوونی پەکەکە لە کەرکووک ئاگادار کردۆتەوە، ئەمەش لەدوای ئەوەی کە چەندینجار هەواڵی پلانی بەئامانجگرتنی بەرپرسانی بەرەی تورکمانیمان پێگەیشتبوو.

ڕاشیگەیاند: داوا لە محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەم تیمێکی لیکۆڵینەوەی باڵا بنێرێت بۆ ئاشکراکردنی شێوازی ئەو ڕووداوە و کۆتاییهێنان بە بوونی پەکەکە لە کەرکووک.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە گوتەکەیدا بوونی پەکەکەی لە کەرکووک بە هەڕەشەزانی بۆ سەر پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان و داواشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە بکەرانی ڕووداوەکە بە سزا بگەیەنێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌مید ئه‌حمه‌د تاهیر به‌رپرسی پێشووی فه‌رمانگه‌ی ئه‌منیی به‌ره‌ی توركمانی لە کاتی گەیشتنی بۆ ماڵەوە بۆمبێكی چێنراو له‌ژێر ئۆتۆمبێلەکەی ته‌قییه‌وه‌ و  له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش عه‌مید ئه‌حمه‌د به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌ و قاچه‌كانی له‌ده‌ست داوە، پاشان دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌، گیانی له‌ده‌ست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.