Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:47

سەرۆکی حکوومەت سوودەکانی پرۆگرامی گشتگیری دارایی دەخاتەڕوو

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا چەندان سوودی پرۆگرامی گشتگیری دارایی خستووەتەڕوو، بە ڕووێکی گەشەوە لەبارەی پڕۆژەکەوە دەڵێت،ئەوەی من دەیبینم داهاتوویەکی زۆر گەشە بۆ کوردستان.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی کە لە تویتەرەکەی بڵاو کردۆتەوە، دەڵێت: ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هەموو هاووڵاتییان دەکات تاوەکوو لە ڕێگەی کارت بێ ئەوەی پەنا بۆ پارەی کاش ببەن، کڕین بکەن و لەگەڵ ئەوەشدا گەشت بکەن و یارمەتیدەریش بێت بۆ ئەو کەسانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

دەشڵێت: ئێمە بەنیازی ئەوەین کە ئەم پارەیە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی لەژێر چاودێری فەرمی حکوومەت بکرێت و بۆیە دوو ساڵمان دیاری کردووە تاوەکوو ئەمە بکەن.

باسی لەوەش کرد کە ئێستا لەگەڵ دوو بانک کارەکانمان دەستپێکردووە، چونکە ئەو دوو بانکە زیاتر ئامادەییان تێدا بووە پڕۆژەکە جێبەجێ بکەن، لە ماوەی 6 مانگی داهاتوو ڕێگە دەکەینەوە بۆ هەر بانکێک بتوانێت بەشدار بێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە سیستەمی پێشکەوتووتر هەیە لەداهاتوودا دەکرێت سوودی لێوەربگیرێت، کە لە ڕێگەی تەلەفۆنەکەی خۆیەوە دەتوانێت پارە بدات بە هەر شوێنێک.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەی مژدە دەداتە هاووڵاتییان و بە ڕووێکی گەشەوە دەڵێت: ئەوەی من دەیبینم داهاتوویەکی زۆر گەشە بۆ کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت سوودەکانی پرۆگرامی گشتگیری دارایی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

- زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتیی ڕوو لە هەژماری بانکیی تاکەکەسی دەکەن.

- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکی بۆ کۆمپانیاکان.

- پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

- بەردەستخستنی ئامێری خوێندنەوەی کارتی بانکی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.