Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:52

شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو پەرلەمانە دەکەن کە دەنگی بۆ بەجینۆسایدناساندنی کوردانی ئێزیدی دا

کوردستان TV
100%

شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی ئەڵمانایان کرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا لە کەیسی بەفەرمی ناساندنی جینۆسایدناساندنی ئێزیدییەکان ڕۆڵییان هەبووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 03ـی 03ـی 2023 شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی ئەڵمانایان کرد ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: شاندەکە پێکهاتوون لە کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێـنان و جێگرى پارێزگارى دهۆک و شاندی یاوەریان، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا سەردانی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا-یان کرد.

ڕاشیگەیاند: دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پەرلەمان، لە دیدارێکدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، سوپاسی فراکسیۆنە جیاوازەکان و پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتەیان کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا لە کەیسی بە فەرمی ناساندنی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی ڕۆڵی دیار و بەرچاویان هەبوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرلینن بەمەبەستی بەشداریکردن لە کوڕبەندی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەڵمانیا- کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.