Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:26

ڤیدیۆ.. شۆفێرێك بە ئەنقەست خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلدا دەكێشێ.. بزانە سزاكەی چییە؟

کوردستان TV
100%

شۆفێری ئۆتۆمبێلێك بە ئەنقەست خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا دەكێشێ و رووداوەكە لە سۆشیال میدیا بڵاودەكرێتەوە و كاردانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لە ڤیدۆكەدا دەردەكەوێ كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە بێباكی و بە ئەنقەست ،خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلدا دەكێشێ و ژیانی خۆی و ژیانی كەسانی دیكە دەخاتە مەترسییەوە.
دوای رووداوەكەش شوفێرەكە دەستگیركراوە لە لایەن دادگای هاتووچۆی كوێتەوە بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانیكردن سزادراوە.
چالاكوانانی سۆشیال رەخنەیان لە بڕیارەكەی دادگای هاتووچۆدا گرت و هەندێكیان بڕیارەكەیان بە "نەرم" زانی و داوایان كرد سزای تۆمەتبار زیاد بكرێت و یاساكانی ئەم بابەتە هەموار بكرێنەوە.
لەوبارەیەوە كەسێك لە تویتەر نووسوویەتی: تەنها 3 مانگ ، حكومەت یاساكە پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە بۆ سزای هەتا هەتایی، چونكە ژیان و هەستی خەڵك یاریكردن نییە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.