Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:44

نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكان جێگیر بووە.. بزانە بۆتە چەند؟

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكانی عێراقدا جێگیر بوو.
نرخی فرۆشتنی دۆلار ، بۆ هەر 100 دۆلارێك 152 هەزار و 500 دینارە، لە كاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بە 152 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك .
پێشتر، بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، ، دەستكاری نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە هەزار و 300 دینار بۆ هەر دۆلارێك و بە (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێك بە بانكەكان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە دەفرۆشێت، و بە (1320) دینار بۆ هەر دۆلارێك لە بانكەكان و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە بۆ سودمەندی كۆتایی، دەفرۆشرێت.
وێڕای بڕیاری بانكەكە، كەچی نرخی 100 دۆلار هێشتا لە بازاڕەكانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستاندا لە نێوان 152 هەزار دینار تا 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.