Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:28

بۆندس لیگا.. دۆرتمۆند یاری لوتكه‌ی له‌ لایبزگ برده‌وه‌و پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان كرد

کوردستان TV
100%

له‌ میانی گه‌ری بیست و سێیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند میوانداری یانه‌ی لایبزگی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك.
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای سیگناڵ ئه‌دۆنا پارك به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م ئاستی خاوه‌ن مال باشتر بوو توانیان به‌ دوو گۆل پێشبكه‌ون ، له‌ خوله‌كی بیستو یه‌ك ماركۆس ریۆس به‌ لێدانی سزا گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ تۆمار كرد ، له‌ خوله‌كی سی و نۆ ئیمری جان زه‌رده‌واله‌كانی كرده‌ خاوه‌نی گۆلی دووه‌م و گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو ، له‌ گێمی دووه‌م یانه‌ی لایبزگ له‌ هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامهكه‌‌ بوون ، له‌ خوله‌كی حه‌فتاو چوار ئیمێل مۆرسبێرگ گۆلێكی بۆ میوانه‌كان تۆمار كردو جیاوازیه‌كه‌شی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات .
یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند شازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بۆ چلو نۆ خال به‌رز كرده‌وه‌ ، لایبزگ تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی چلو دوو خاله‌و له‌ پله‌ی چواره‌م مایه‌وه‌ .
  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.