Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:46

له‌ پریمه‌رلیگدا ئه‌م ئێواره‌یه‌ هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و نیوكاسڵ یونایتد رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌گه‌ری بیست و شه‌شی ركابه‌ریه‌كانی خولی ئینگلیزی، یاریگای ئیتیحاد له‌شاری مانچسته‌ر، یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر ستی و نیوكاسڵ یونایتد له‌خۆوه‌ده‌گرێت.
 یاریه‌كه‌ كاتژمێر سێ و نیوی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ئێستادا ستیزن په‌نجاو پێنج خالی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت به‌جیاوازی پێنج خاڵ له‌دوای ئه‌رسنالی پێشه‌نگ، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد چلو یه‌ك خالی هه‌یه‌و له‌خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت، مانچسته‌ر ستی به‌ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌رسنال، چاوی له‌سێ خالی یاریه‌كه‌یه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نیوكاسڵ كه‌ له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه‌، نایه‌وێت به‌ئاسانی له‌قۆناغی دووه‌م له‌ركابه‌ریه‌كانی پیشه‌نگ دوور بكه‌وێته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌م تیپه‌ هه‌موو هه‌ولێكی بۆ پارێزگاریكردنه‌ له‌پێنج خانه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی، ئه‌میش له‌پێناو به‌شداربوونی له‌ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتووی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی كیشوه‌ره‌كه‌ی.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.