Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:36

بزانە بانكی ناوەندی عێراق چۆن بەكارهێنانی پارەی كاش كەمدەكاتەوە ؟

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ساڵی ئێستا شایەتی پێشكەوتنێكی بەرچاو و سەرنجڕاكێش و بەرجەستە دەبێت بۆ كەرتی بانكی و بەكارهێنانی پارەی كاش كەمدەكاتەوە.
عەمار حەمەد خەڵەف ،جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی، لە وتارێكدا لە میانی كۆڕ و پێشانگای خزمەتگوزارییە بانكی و بازرگانییەكان ڕایگەیاند: كەرتی بانكی شایەتحاڵی چاكسازی ڕوونە كە لە فشاری گواستنەوەی دەرەكییەوە دەستی پێكردووە.
 ئاماژەی بەوەشكرد ، ئێمە بەردەوامین لە چاكسازییەكان بۆ هەموو ئاستەكان و چاكسازی لە پارەدانی ئەلیكترۆنیدا هەیە.
هەروەها گوتیشی: ئاڕاستەی دەوڵەت بەگشتی بریتییە لە بەكارهێنانی ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارەی كاش لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی كەرتی بانكیدا، كە بەدەست هەندێك كێشەی كۆنەوە دەناڵێنێت.
 ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی، بانكی ناوەندی كاری كردووە لەسەر ئاسانكاری بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانان و گواستنەوەی بازرگانی دەرەكی، و پابەندبوونێكی ڕوون لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە بۆ دابینكردنی دارایی تیرۆر هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.