Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:38

دوو هاووڵاتی ئەمریكایی بە هۆی بازرگانی لەگەڵ رووسیا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێ

کوردستان TV
100%

ڕۆژی پێنجشەممە، دوو هاوڵاتی ئەمریكی بە هۆكاری بەرنامەیەكی گوماناوی بەندكران، چونكە تەكنەلۆژیای پەیوەندیدار بە فڕۆكەوانیان بۆ ڕووسیا ناردووە. ئەوان ئەگەر تاوانەكەیان پشتڕاست بكرێتەوە ئەگەری هەیە ماوەی 20 ساڵ بەند بكرێن. 
گرێدراو بە م باسەوە، وەزارەتی دادی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، لە 28ی شوباتی 2022، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەمریكا دەستیان بەسەر بارێكی جۆری ئەڤیۆنیكسیاندا گرت، وەزارەتی بازرگانی وڵات بەو دوو هاووڵاتییەیان ڕاگەیاندبوو كە پێویستیان بە مۆڵەتە بۆ هەناردە كردنی ئامێرەكان. بەڵام ئەوان بە شێوەیەكی نایاسایی ئەو ئامێرە ئەلیكترۆنییانەیان لە ڕێگەی قوبرس و ئەرمەنیاوە بۆ رووسیا گواستۆتەوە.  
''سیریل بویانۆڤسكی'' تەمەن 59 ساڵ و ''دۆگلاس ڕۆبەرتسۆن'' تەمەن 55 ساڵ، تۆمەتبارن بە پیلانگێڕی بۆ دەربازبوون لە یاساكانی هەناردەكردنی ئەمریكا بە فرۆشتنی تەكنەلۆژیای فڕۆكەوانی بە كڕیارانی جیهان كە فڕۆكەی دروستكراوی ڕووسیا بەڕێوە دەبەن. ئەم زانیاریانە لە لایەن دادگای هەرێمی لە ولایەتی كانساس پشتراست كراوەتەوە.
دوو هاووڵاتییەكە زانیاریی ساختەی هەناردەكردنیان پێشكەش كردووە، وەكو بەڵگەنامەیەكی ساختە كە وڵاتی ئەڵمانیای وەك شوێنی كۆتایی بۆ ئامێرە چاك كراوەكان نیشانداوە كە ئاماژەیەكە بۆ خزمەتگوزارییە ئاسایشییەكانی فیدراڵی ڕووسیا، واتە (FSB)ی پێوە بووە.
ئەو دوو پیاوە تاوانبارن بە پیلانگێڕی، هەناردەكردنی كاڵای كۆنترۆڵكراوی بێ مۆڵەت، ساختە كردن و تۆمار نەكردنی زانیاری هەناردە كردن و بە قاچاغ بردنی كەلوپەل بە پێچەوانەی یاساكانی ئەمریكا.
رەحیم رەشیدی/ ئەمریكا
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.