Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:54

بارسێلۆنا: گرێبه‌ستی سێرجیۆ رۆبرتۆ تاوه‌كو 2024 درێژكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند كه‌ بۆندی یاریزان سێرجیۆ رۆبرتۆی تاوه‌كو دووهه‌زارو بیست و چوار درێژكردۆته‌وه‌ .
 یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی درێژكردنه‌وه‌ی بۆندی یاریزانی باڵی راستی یانه‌كه‌ی تاوه‌كو سالی دووهه‌زارو بیست و چوار راگه‌یاند. 
بۆندی یاریزانه‌كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م سال ته‌واو ده‌بوو به‌لام یانه‌كه‌ بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ یاریزانه‌كه‌ی له‌ ریزه‌كانی هێشته‌وه‌و به‌مه‌ش سێرجیۆ رۆبرتۆ تاوه‌كو هاوینی ساڵی داهاتوو له‌ هه‌رێمی كاتالۆنیا ده‌مێنێته‌وه‌ ، مه‌رجی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ش چوار سه‌د ملیۆن یۆرۆیه‌ .
شایه‌نی باسه‌ رۆبرتۆ له‌ سالی دووهه‌زارو شه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ فێرگه‌ی لاماسیای یانه‌ی بارسێلۆناكردو له‌ هه‌موو تیپه‌كانی یانه‌كه‌ش یاری كرد تاوه‌كو گه‌یشته‌ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌و بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌ مانگی یازده‌ی دووهه‌زارو ده‌ له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ به‌شداری له‌ یاریه‌كی جامی شای ئیسپانیا كردو تا ئێستاش له‌ ریزی یانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ .
 
  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.