Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:43

ڕاوێژکاری دارایی سوودانی لەبارەی دۆلارەوە مژدەیەک دەداتە هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری سوودانی مژدەیەک دەداتە هاووڵاتییان و جەخت دەکاتەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە و سەقامگیر دەبێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ (ماڵپەڕی بەغداد) ڕایگەیاند: بە پابەندبوونی بانکە ناوخۆییەکان بە مەرج و کۆنترۆڵەکانی پابەندبوونی جیهانی، دۆخەکە بەرەو باشتر دەڕوات.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو هەڵئاوسانەی ئێستا لە نرخی دۆلار هەیە کاتییە و لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێکارەکان، ماوەیەکی پێویستە تاوەکوو نرخی دۆلار سەقامگیر دەبێتەوە.

 ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند مانگێکە لە عێراق نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، سەرەڕای گرتنەبەری ڕێکارەکان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، تاوەکوو ئێستا نرخی دۆلار سەقامگیر نەبووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.