Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:27

کەشی ساردی زستانە و باراناوی دەگەڕێتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانێكی باش دەبارێت، دوای ئەم شەپۆلەش کەشی زستانە و باراناوی دەگەڕێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی دووشەممەوە 06ـی 03ـی 2023 ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە ھاوکات بارستە ھەوایەکی شێدار و فێنکی لەگەڵدا دەبێت کە لە سەرەتای ھاتنی دەبێتە ھۆی ناجێگیربوونی کەشوھەوای ناوچەکە ھەر لە زیادبوونی خێرای با و خۆڵبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 5 تاوەکوو 6 پلەی سەدی.

ڕاشیگەیاند: پاشان چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و تاوەباران لە کات و ناوچەی جیاجیادا بەتایبەت بەگوێرەی خوێندنەوەی نەخشە جیاوازەکان بە تێکڕا لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان کاریگەری ئەم شەپۆلە چالاکتر دەبێت ئەگەری گەشەسەندنی ھەورەبروسکەی بەھێز و تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕی لێدەکرێت.

ئاراس جەبار هەروەها دەڵێت: تاوەکوو ڕۆژی ھەینی 10ـی 03ـی 2023 بەردەوامی دەبێت بەشێوەیەک جارجار کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پاشان تاو تاو باران و برووسکە دەستپێدەکاتەوە.

دەشڵێت: لەسەرجەم ناوچەکان بارانی باش دەبارێت ھەرچەندە ڕێژە و بڕی باران تاڕادەیەک نادیارە بۆ تەواوی ناوچەکان بەھۆی ناسەقامگیری دۆخەکەوە، تەنیا ئەوەندە ڕوونە کە زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیانە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە دوای ئەم شەپۆلە ھەفتەکانی دواتر ئەگەری گەڕانەوەی کەشی زستانە و سارد ھەیە لەگەڵ ھاتنی شەپۆلی مەودافراوانی باراناوی بە ئاراستەی ناوچەکانمان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.