Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:40

سوودانی: بە هاوکاری هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵی سنوورەکانمان لەگەڵ ئێران و تورکیا کردووە

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵی سنوورەکانیان لەگەڵ ئێران و تورکیا کردووە.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلعەرەبییە، ڕایگەیاند: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سنوورەکانی عێراق ڕەت دەکەینەوە، چ لەلایەن ئێران یان لە تورکیاوە بێت، ئێستاش هێزەکانی فیدراڵی بە هاوکاری لەگەڵ هەولێر کۆنتڕۆڵی سنوورەکانیان لەگەڵ هەردوو وڵات کردووە.

ڕاشیگەیاند: ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی تورکیا و ئێران لەلایەن حکوومەتەکەیەوە بە ڕێوشوێنی فەرمی بووە و پێویستە ناڕەزایەتیی وڵاتان بەرامبەر بە عێراق ئاشتییانە بێت و لە ڕێگەی چەکەوە نەبێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنەکە جەختی لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کردەوە.  هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەین عێراق بخاتە ناو شەڕ و ململانێکانەوە، کە دژی بەرژەوەندی نیشتمانی بێت."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.