Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:42

ڤیدیۆ.. دوای 637 كاتژمێر لە بوومەلەرزەكانی مەڕەش دوو بزن رزگاركران 

کوردستان TV
100%

لە میانی كارەكانی گەڕان و رزگاركردن و هەڵدانەوەی داروپەردووەكان لە دوای بوومەلەرزەكان لە شارۆچكەی نورهاك سەر بە مەڕەش، دوو بزن دوای 637 كاتژمێر لە بوومەلەرزەكان بە زیندووی رزگاركران.
تیمی پارێزگای مووش كە لە كێڵگەی ئاڵچیچەك سەر بە شارۆچكەكە كاری هەڵدانەوەی داروپەردووەكان ئەنجامدەدەن، دوای ئەوەی گوێیان لە دەنگی ئاژەڵ كە لەژێر داروپەردووەكانەوە دێت، ئامێرەكانی كاركردنیان راگرت.
دوای ئەوەی بە وردی ئەو شوێنەیان هەڵدایەوە كە دەنگەكەی لێوە دەهات، ئەندامانی تیمەكە دەستیان گەیشتە ئەو دوو بزنە.
دوای دەستێوەردانی پزیشكانی ڤێتێرنەری، ئەو بزنانەی كە لەژێر داروپەردووەكە دەرهێنران، ئاو و خۆراكیان پێدرا.
ئاژەڵەكان كە خاوەنەكانیان لە دەرەوەی شارە، رادەستی موختاری گەڕەكەكە كران.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.