Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:40

مانچێسته‌ر سیتی له‌ نیوكاسڵی برده‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ میانی یارییه‌كانی پرێمه‌لیگدا، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی نیوكاسڵی میوانی برده‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی 26ی پرێمه‌رلیگدا، مانچێسته‌ر سیتی له‌ یاریگای ئیتیحاد میوانداریی نیوكاسڵی كرد.

یانه‌ی خاوه‌نماڵ له‌ خوله‌كی 15دا له‌رێگه‌ی فیل فۆدن و له‌ خوله‌كی 67دا له‌رێگه‌ی بێرناردۆ سیلڤاوه‌، توانی یارییه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر بباتەوە.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 58 خاڵ و جیاوازی نێوان یانه‌كه‌ و ئارسناڵی پێشه‌نگی بۆ دوو خاڵ كه‌مكرده‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئارسناڵ یاریی كه‌متری ئه‌نجامداوه‌. هاوكات یانه‌ی نیوكاسڵ به‌ 41 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی پێنجه‌مدا مایه‌وه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.