Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:25

بزانە نرخی 100 دۆلار لە بەغداو هەولێر گەیشتۆتە چەند؟

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكانی عێراقدا سەقامگیری بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار ، بۆ هەر 100 دۆلارێك 152 هەزار و 500 دینارە، لە كاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بە 152 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك .
هەروەها سەر لە بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 لە شاری هەولێر بە 154 هەزارو 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، دەستكاری نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە هەزار و 300 دینار بۆ هەر دۆلارێك و بە (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێك لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە بەبانكەكان دەفرۆشرێت ، هەروەها بە (1320) دینار بۆ هەر دۆلارێك لە بانكەكان و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە، دەفرۆشرێتە هاووڵاتیان. 
وێرای بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ دابەزینی بەهای دۆلارو بەرزكردنەوەی بەهای دینار،كەچی هێشتا نرخی دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.