پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوژرانی كه‌سێك بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه5ی3ی2023" پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی پۆلیسی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له‌رووداوێكی كوشتن له شه‌قامی كوران ئاگاداركرایه‌وه" ده‌ستبه‌جێ تیمێكی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا، لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (شوان عومه‌ر قادر) تەمەن (42) ساڵ، و خاوەنی (5) منداڵە، لەلایەن کوڕێکی خەزوریەوە کوژراوە لەسەر کێشەی کۆمەڵاییەتی.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" لەکاتی ئێستادا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکەن وە پەڕاوی لێکۆڵینەوەش ڕێکخراوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.