Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:39

گۆڤارێكی بەریتانی بەغدا بە یەكێك لە خراپترین شارەكان لە ڕووی هاتوچۆوە وەسف دەكات

کوردستان TV
100%

لە ڕاپۆرتێكدا كە گۆڤاری "زە ئیكۆنۆمیست"ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، ڕۆشنایی خستۆتە سەر هاتوچۆی بەغدای پایتەختی عێراق و بە یەكێك لە خراپترین پایتەختەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕووی هاتوچۆوە وەسفی كردووە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، شەڕی ناوخۆ و هێرشە تیرۆریستییەكانی ڕۆژانە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ،عێراقییەكانی لە ماڵەكانیاندا هێشتەوە، بەڵام هەموو ئەمانە ئەمڕۆ گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە.
هەروەها دەڵێت: قەرەباڵغی هاتوچۆ پایتەخت دەخنكێنێت، چونكە هاووڵاتیان كاتژمێرێكی زۆر بەسەر دەبەن بۆ ئەوەی بگەنە شوێنی مەبەست.
ڕۆژنامەكە دەشڵێت، عێراق ڕۆژانێك بوو چێژی لە مۆدێرنترین سیستەمی گواستنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینی و لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا یەكەم وڵات بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە پاسی دوو قاتی بەكارهێنا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.