Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:21

"له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ده‌گاته‌ په‌رله‌مان"

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێ‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق بگاته‌ په‌رله‌مان و پڕۆژه‌یاساكه‌ش بریتییه‌ له‌ 170 تریلیۆن دینار.

موعین ئه‌لكازمی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق ده‌گاته‌ په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سێشه‌می داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

ڕاشیگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان دوای پێداچوونه‌وه‌ و گفتوگۆ و ده‌ستكاریكردنی هه‌ندێ له‌ بڕگه‌كانی، له‌ ماوه‌ی مانگێكدا په‌سندكردنی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی بكات.

موعین ئه‌لكازمی ڕاشیگه‌یاند: نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ پڕۆژه‌یاسای 2023ی عێراق به‌ 65 دۆلار دیاریكراوه‌، رۆژانه‌ عێراق 3 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ ده‌كات، واته‌ داهاتی عێراق له‌ نه‌وت 135 ترلیۆن دیناره‌، له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆش كۆی گشتی ده‌گاته‌ 170 ترلیۆن.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئاواتی حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی ئه‌وه‌یه‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ بكاته‌ 200 ترلیۆن، به‌ڵام لیژنه‌ی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چاوه‌ڕێی هاتنی پڕۆژه‌یاساكه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ تاوتوێی بكه‌ن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.