نووسینگهی ڕاگهیاندنی فازڵ میرانی بهرپرسی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونكردنهوهیهكی سهبارهت بهچاوپێكهوتنێكیان له یهكێك له كهناڵهكان بڵاو كردهوه.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی فازڵ میرانی له ڕوونكردنهوهكهدا دهڵێت "فازڵ میرانی له چاوپێكهوتنهكهدا سەبارەت بە بارودۆخی نێوخۆی یەکێتی نیشتمانی، وەڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە دیارە بۆ هەندێ بابەت خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە کە مەبەستی فازڵ میرانی ئەو لێکدانەوەیە نەبووە و، هەروەها چەند ڕستەیەکیش لەو چاوپێکەوتنە وەک گوتراوە بەکارنەهاتووە، بەڵکو بەشێوەیەکی دیکە و مانای دیکەی پێبەخشراوە".
ههروهها هاتووه "لێرەوە ڕایدەگەیەنین كه ڕووداو و بڕیارەکانی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی تایبەتن بەخۆیان و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەداخولمان نەکردووە و تەداخولیش ناکەین".
ئهمهی خوارهوه دهقی ڕوونكردنهوهكهی نووسینگەی ڕاگەیاندنی هەڤاڵ (فازڵ میرانی)یە:-
بەڕێز فازڵ میرانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ڕوداو، سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان وەڵامی هەندێ پرسیاری داوەتەوە و، لەلایەکی دیکە سەبارەت بە بارودۆخی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی وەڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە دیارە بۆ هەندێ بابەت خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە کە مەبەستی هەڤاڵ فازڵ میرانی ئەو لێکدانەوەیە نەبووە و، هەروەها چەند ڕستەیەکیش لەو چاوپێکەوتنە وەک گوتراوە بەکارنەهاتووە، بەڵکو بەشێوەیەکی دیکە و مانای دیکەی پێبەخشراوە!. لێرەوە ڕایدەگەیەنین ڕوداو و بڕیارەکانی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی تایبەتن بەخۆیان و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەداخولمان نەکردوە و تەداخولیش ناکەین، ئەگەر لەو بارەوە لێکدانەوە هەبووبێت بۆچونی شەخسیە، واباشە ڕاگەیاندنیش بە ئەمانەتەوە مامەڵە لەگەڵ بیروڕای میوانەکانی بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
هەڤاڵ فازڵ میرانی
5ـی 3ـی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.