پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌نزیك یه‌كێك له كه‌ناراوه‌كان شه‌ڕه ته‌قه دروستبووه و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له نزیك كه‌ناراوه‌كانی سان پێدرۆ له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس، كه‌سێك ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س بریندار بوون.
پۆلیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه دیار نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه بۆ شوێنێكی نادیار ڕایكردووه و هێزه‌كانیان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.