Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:51

شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌ هه‌ولێر داخرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاگادارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌ داخستنی یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكراشی كرد كه‌ داخستنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.

فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە، کەوا لە ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه‌ جووتسایدی گەزنە دادەخرێت و لادانی کاتی کە هاوڕێک لەگەڵ شەقامەکە دروستکراوە، دەبێتە ڕێگای بەدیل

ڕاشیگه‌یاند:هۆکاری داخستنەکە لەبەر پەڕاندنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفرازە لەو شوێنەدا.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌و ه‌كه‌ ماوەی داخستنەکە بۆ چەند ڕۆژێک دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.