Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:47

به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ 10 یاریزان له‌ ڤالێنسیای برده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ گه‌ڕی 24ی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌نێو یاریگه‌ی كامپ نوو مێوانداری یانه‌ی ڤالێنسیای كرد و یارییه‌كه‌شی به‌ تاكه‌ گۆڵێك لێ برده‌وه‌.

تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن رافینیا هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ خوله‌كی 16ی یارییه‌كه‌دا تۆمار كرا.

له‌ گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا له‌ خوله‌كی 55 ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌ژمار كرد دوای ئه‌وه‌ی تۆپ به‌ر ده‌ستی هۆگۆ گۆیامۆن به‌رگریكاری یانه‌ی ڤالێنسیا كه‌وت، به‌ڵام فێران تۆرێس له‌ ئه‌نجامدانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و تۆپه‌كه‌ی له‌ ستوونی گۆڵ دا.

له‌ خوله‌كی 59 ناوبژیوان به‌ كارتی سوور رۆناڵد ئه‌راوخۆی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هۆگۆ دۆرۆی یاریزانی یانه‌ی ڤالێنسیای به‌ردایه‌وه‌ كه‌ به‌ته‌نیا به‌رامبه‌ر گۆڵپارێز مابووه‌وه‌.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 62 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌ و به‌مه‌ش هه‌ر له‌ پێشه‌نگی یانه‌كانی خولی ئیسپانیا مایه‌وه‌، یانه‌ی ڤالێنسیاش ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌ 23 و له‌ ڕیزبه‌ندی پێش كۆتایی یانه‌كان مایه‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.