Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:36

گرفتی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی چۆمان چارەسەر کرا

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان ڕایگه‌یاند كه‌ توانیان‌‌ گرفتی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی شارۆچكه‌كه‌یان چارەسەر بكه‌ن، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی بەهۆی دروستبوونی گرفت لەسەر شوێنی کۆکردنەوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بوو نەتوانرابوو زبڵ و خاشاکی ناو سەنتەری شارۆچكه‌كه‌ هەڵبگیرێتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان ڕایگه‌یاند: دوای هەوڵی زۆر و بەردەوام بۆ ئەوەی بتوانین شوێنێک لە دەڤەرەکەمان دیاری بکەین بۆ ئەوەی زبڵ و خاشاکی سنووری شارەوانیمانی لێ کۆبکرێتەوە، دواتر بار بکرێتەوە یان ئەگەر لە شوێنێکی گونجاو بێت ژێرگڵ بکرێت وە چەندین شوێنی گونجاو دیاری کرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی و ڕێگریی هاووڵاتییان نەتوانرا زبڵ و خاشاک کۆ بکرێتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: بەو هۆیەوە ژینگەی ناوچەکەمان و تەندروستیی هاووڵاتییان لە بارودۆخێکی خراپدا بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارێزەری خەڵکە و دەیەوێت بە باشترین شێوە خزمەت بە هاووڵاتییان بکات، هیچ کاردانەوەیەکی توندی نەبوو بەرامبەر هەر هەڵسوکەوت و کارێکی نەشیاو کە کرابێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە لە هەوڵی بەردەوامدا بووین بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتە بکەین.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دواجار پارچە زەوییەکمان لە سنووری شاروانیمان دیاری کرد بۆ ئەوەی ڕۆژانە دوای کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک ڕاستەوخۆ بار بکرێتەوە و بە بارهەڵگر بگوازرێتەوە بۆ شوێنی زبڵ و خاشاکی سۆران.

شارەوانی چۆمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هەر ئەمڕۆ کۆمپانیای پاپا گرووپ لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا توانی   زیاتر له‌ 122 ته‌ن زبڵ و خاشاک کۆ بکرێتەوە، دواتریش گواسترایەوە و 13 تەنی دیکەش لەنێو بارهەڵگرەکاندایە سبەی دەگوزاریتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.