Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:44

لێڤه‌رپوول حه‌شری به‌ مانچسته‌ر كرد و 7 گۆڵی لێ تۆمار كرد

کوردستان TV
100%

یانه‌ی لێڤه‌رپوول له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی حه‌شری به‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ركابه‌ری كرد و به‌ 7 گۆڵ دووچاری شكستێكی مێژوویی و .

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م یانه‌ی لێڤه‌رپوول له‌ گه‌ڕی 26ی خولی نایابی ئینگلیزی له‌نێو یاریگه‌ی ئانفێڵد مێوانداریی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی كرد.

له‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ی لێڤه‌رپوول ته‌نیا یه‌ك گۆڵی له‌ ڕێگه‌ی هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی گودی گاكبۆ تۆمار كرد.

به‌ڵام له‌ گێمی دووه‌مدا یانه‌ی لێڤه‌رپوول حه‌شری كرد و توانی نیو ده‌رزه‌ن گۆڵی تر تۆمار بكات له‌ ڕێگه‌ی یاریزانان داروین نونێز 2 گۆڵ له‌ خوله‌كانی 47 و 75، گودی گاكبۆ له‌ خوله‌كی 50، محه‌مه‌د سه‌ڵاح 2 گۆڵ له‌ خوله‌كانی 66 و 83 و رۆبێرتۆ فێرمینۆ له‌ خوله‌كی 88.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مێژووییه‌ یانه‌ی لێڤه‌رپوول ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 42 به‌رز كرده‌وه‌ و هاته‌ ڕیزبه‌ندی پێنجه‌می یانه‌كان، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش خاڵه‌كانی له‌ 49 وه‌ستا و هه‌ر له‌ ڕیزبه‌ندی سێیه‌می یانه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی مایه‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.