Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:24

له‌ سلێمانی باندێكی دزیكردن دەستگیركران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه‌ لەلایەن مەفرەزەكانیانه‌وه‌ توانیویانه‌‌ باندێكی دزیكردن كه‌ له‌ چوار كەس پێكهاتبوون، دەستگیر بكه‌ن.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان تۆمار كرد كە دزییان لێ كراوە، مەفرەزەکانی بەشی نەهێشنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد و توانرا لەلایەن نووسینگەی ڕۆژهەڵات بە هاوكاری نووسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە باندێكی چوار كەسی دەستگیر بكرێن.

تۆمه‌تباره‌كانیش بریتی بوون له‌:-

ژ، ع، م - لە دایكبووی 1996

م، ن، ق - لە دایكبووی 1998

ب، ح، ح - لە دایكبووی 1997   

أ، س، ز - لە دایكبووی 1999

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە زیاتر لە 20 تاوانی دزیكردن، وەك دزیكردن لە سوپەرماركێت و دەرمانخانە و دزینی ماتۆڕسكیل و پارچەی ئۆتۆمبێل.

پۆلیسی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا، دەستگیراوە بەسەر بڕێك له‌ كەلوپەلی دزراو، هەروەها دوو لە تۆمەتبارەكانیش بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.