Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:26

ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی گرت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاره‌دێی نه‌وجوول ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگایه‌كی ته‌مه‌نی تیرۆریستاندا گرت.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ یه‌كشه‌م دوای به‌دەستخستنی زانیاریی هەواڵگری لەلایەن فەوجی 2 لیوای 16ی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لە سنووری شاره‌دێی نەوجوول توانرا دەست بەسەر کۆگایەکی تەقەمەنی و چەندین گولە هاوەنی 120 ملمدا بگیرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ته‌قه‌مه‌نی و گوله‌ هاوه‌نه‌كان هی تیرۆرستان بوون و بەنیازبوون بۆ کردەوەی تیرۆرستی بەکاری بهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.