شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كه‌شوهه‌وایه‌كی باراناوی ڕوو له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق ده‌كات و به‌ره‌به‌یانیش له هه‌ولێر و سلێمانی بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات.
سادق عه‌تییه شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كه‌شوهه‌وا باراناوییه‌كه بگاته ئاسمانی عێراق و هه‌ر له‌مشه‌وه‌وه به‌ره‌به‌ره ئاسمان بۆ هه‌وری ته‌واو بگۆڕێت.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ له كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی دووشه‌م له باكوری هه‌ولێر و سلێمانی بارانبارین به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ ده‌ست پێ بكات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ كاته‌كانی پێش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی بارانبارینه‌كه زیاتر ده‌بێت و هه‌وره‌برووسكه‌ش دروست ده‌بێت، دواتریش پارێزگاكانی تری عێراق وه‌ك به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و ئه‌نباڕ و زیقاڕ و ناوچه‌ی بادییه ده‌گرێته‌وه.
سادق عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كاته‌كانی شه‌و و تا دووسبه‌ی سێشه‌م بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
هۆشداریشی دا كه ئه‌م شه‌پۆڵه جگه له بارانبارین، له هه‌ندێ ناوچه تۆز و خۆڵیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ به‌تایبه‌تیش له كه‌ركووك و باشووری نه‌ینه‌وا و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نباڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.