Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:31

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ بۆكان لاوێكی كوردیان ڕفاند

کوردستان TV
100%


لاوێكی كوردی ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه‌ خه‌ڵكی شاری بۆكانه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو لاوێكی كوردی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی سوهەیل کەریمی گوڵانی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە  ئه‌مه‌نییه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.


 هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" ئه‌م لاوه‌ كورده‌ له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌ی  "ئیستقلال" لە شەقامی ساحلیی بۆکان لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هاتووه‌" تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ڕفاندنی، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و چارەنووس و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.