Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:39

پارێزگارە سەپێنراوەکەی کەرکووک بڕیارێکی دیکەی دژی کورد دەرکرد

کوردستان TV
100%

پارێزگارە سەپێنراوەکەی کەرکووک، بڕیاری دوورخستنەوەی 16 فەرمانبەری کوردـی دا، بە بیانووی کۆتاهاتنی تەنسیبی ئەو فەرمانبەرانە.

بەپێی نووسراوێکی ئیدارەی بەزۆر سەپێنراوی کەرکووک کە لە 22ـی 02ـی 2023 دەرکراوە، تێیدا ئاماژە بە کۆتاییهاتنی تەسیبی فەرمانبەران دەکات لە تەلاری پارێزگای کەرکووک و فەرمانگەکانی دیکەی حکوومەت.

دوای نووسراوەکە، 16 فەرمانبەر لە قایمقامییەتی قەزای ناوەندی کەرکووک دەرکران کە هەموویان کوردن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە فەرمانبەری عەرەب لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە دەچنە کەرکووک و تەنسیب دەکرێن، لەکاتێکدا کە خەڵکی شارەکە نین، بۆیە ئەمەش بە جۆرێکی دیکەی بەعەرەبکردنی کەرکووک دادەنرێ.

 

ناوی ئەو فەرمانبەرانەی کە بڕیاری دەرکردنیان دراوە:-

 

پەیامنێر- هەڵۆ جەباری

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.