لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان، کاتژمێر 10:30 بەیانی ئهمڕۆ دووشەم6ی3ی2023، دەست بەخولی ناوبژیوانی و راهێنهران لە یاری بەرزکردنەوەی قوڕسایی دەکرێت.
خولەکە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بە بەشداری 50 یاریزان و راهێنەر و ناوبژیوان بۆ کوڕان و کچان لە هۆڵی کۆلێژی وەرزشی زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر دەستپێدەکات.
خولەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، وانەبێژانی خولیش پێک هاتوون لە بەرێزان: موئەیەد بەدری ، نەبیل محەممەد عەلی ، د.سەرهەنگ عەبدولخاڵق، ئیسماعیل مولود.
له کۆتایشدا لە لایەن یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوه قورسایی کوردستان بڕوانامەی بەشداربوون بە بەشداربوونی خول دەدرێت.
کاروچالاکییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بە پشتگیری کابینەی نۆیەم بەردەوامە.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
6ی3ی2023
لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق خولی ناوبژیوانی و راهێنهران لهیاری بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ کوڕان و کچان دەست پێدەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.