Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:28

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەن کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 06ـی 03ـی 2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڕگەی کۆبوونەوەکانی خستەڕوو، ڕایگەیاند: بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە.

ڕاشیگەیاند: خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی)، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش داوە کە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا کردنەوەی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەخرێتەڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.