Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:46

ریال مەدرید بەردەوامە لە لەدەستدانی خاڵ

کوردستان TV
100%


یانەی ریال مەدرید دوو خاڵی لەدەست دا دوای ئەوەی لە میانی یارییەکانی ھەفتەی 24ھەمینی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (LaLiga)دا، لەگەڵ یانەی ریال بێتیس یەکسان بوو.

لە میانی یارییەکانی ھەفتەی 24ھەمینی خولی (LaLiga)دا، یانەی ریال بێتیس لە یاریگای خۆی "Benito Villamarín" میوانداری یانەی ریال مەدرید-ی کرد.

یاریزانانی یانەی ریال مەدرید لەسەر ئاستی ھێرشبەریدا، چەندین دەرفەتی تۆمارکردنی گۆڵیان رەخساند و ھەرچەندە ھێرشبەری ریال مەدرید، کەریم بنزیما توانای گۆڵێک تۆمار بکات، بەڵام ناوبژیوان دوای گەڕانەوە بۆ سیستەمی "VAR" گۆڵەکەی ھەژمار نەکرد، ئەوەیش بەھۆی ئەوەی کەریم بنزیما گۆڵەکەی بە" Offside" تۆمار کردووە.

لەبەرامبەردا یاریزانانی یانەی ریال بێتیس لە یاریەکەدا، سەرنجیان لەسەر ھێڵیی بەرگریی بوو و پشتیان بە ھێرشی پێچەوانەوە بەستبوو کە ئەوەیش نیگەرانی لەسەر ھێڵی بەرگریی یانەی ریال مەدرید و گۆڵپارێزی یانەکە، تیبۆ کۆرتوا دورست کردبوو.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی ھات و ریال مەدرید بە یەک خاڵ گەڕایەوە مەدرید.

بەم ئەنجامەیش یانەی ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە، 53 خاڵ و بە جیاوازی نۆ خاڵ لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا ریزبەندی دووەمی (LaLiga)ی گرتووە.

یانەی ریال بێتیس دوای یەکسانبوونی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولەکە دایە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.