Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:47

سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می خۆراك دابه‌ش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


پێش مانگی ره‌مه‌زان سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێش مانگی ره‌مه‌زان به‌شه‌ خۆراكی مانگی سێ دابه‌ش بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌زیری بازرگانی عێراق سه‌ردانی كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی خۆراكی كرد و ڕایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی پێش ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زان سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می خۆراك دابه‌ش بكه‌ین،ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تاوه‌كو ئێستا دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆتایی نه‌هاتووه.
 له‌مباره‌یه‌وه‌ دلێر عبدلواحید به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراك، به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند به‌رده‌وامن له‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگی دوو دووای كۆتایی هاتنی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ ناو شاریش ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگی دوو كراوه‌ و رۆژانی پشووش كارمان كردووه‌، له‌باره‌ی سه‌به‌ته‌ی سێیه‌م دلێر عبدلواحید ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاگادار كراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی سێ پێش ره‌مه‌زان بێگومان هه‌ر كاتێك مادده‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بنێردرێن ئێمه‌ش ده‌ست به‌ دابه‌ش كردنی ده‌كه‌ین.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.