Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:07

عومان: به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی هه‌رێمین بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و میرنشینه‌كه‌یان

کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و میرنشینی عومان، شاندێكی میرنشینی عومان له‌ هه‌ولێرن، كوردستان تیڤیش زانیویه‌تی سه‌رله‌به‌یانی رۆژۆی یه‌ك شه‌ممه‌ شانده‌كه‌ی میرنشینی عومان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و گفتووگۆ كراوه‌ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ و ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانی له‌ نێوان هه‌ولێر و میرنشینی عومان.
 هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی شاندی میرنشینی عومان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ داواكارییان له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانی نێوان میرنشینه‌كه‌یان و هه‌ولێر ده‌ستپێبكه‌ن بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن بۆ ده‌ستپێكی گه‌شته‌كان.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.