Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:29

گرانكردنی كرێی حەواڵە نرخی زێڕی لە بۆرسەی جیهان و هەرێم به‌رز كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

لێدوانه‌كانی بەرپرسانی ئەمه‌ریكا لەسەر زیادكردنی ڕێژەی سووی بانكی و هەروەها گرانكردنی كرێی حەواڵە لە هەرێمی كوردستان، نرخی زێڕی لە بۆرسەی جیهانی زێر و لە هەرێمی كوردستانیش بەتایبەتی به‌رز كرده‌ووه‌. 
شوان محمد زێره‌نگرێكی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێره‌ به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌های زێڕ به‌ره‌و بەرزبوونەوە به‌رده‌وامه‌ و پێده‌چێت نرخی زێڕ زۆر له‌و نرخانه‌ی پێشوو به‌رزتر بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش چەندین زێڕنگەری دووچاری زیان كردووه‌ته‌وه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی زیانكردنی زێڕه‌نگرانیش گرانبوونی تێچووی گواستنه‌وه‌ی زێڕه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كە كیلۆیه‌ك زێڕ هاورده‌ بكه‌یت دەبێت سێ هه‌زار و دوو سه‌د دۆلار كرێی هاورده‌كردنه‌كه‌ی بده‌یت، كە دەكاتە پینج ملیۆن دینار.
 ئه‌و زێڕه‌نگره‌ ڕاشیگەیاند، ئێستا به‌های زێڕ بیست و پێنج هه‌زار دینار زیاتره‌ لەسەر بۆرسە، كە پێشبینی ده‌كرێت نرخی زێڕ ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا زۆر به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌. 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كاریگه‌رییه‌كی دیكه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی و هه‌روه‌ها زیادكردنی ڕێژه‌ی سووی بانكییه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌. 
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مرۆ نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار بیست و چوار بە چوار سه‌د و هه‌شتا و پێنج هەزار دینارە و عەیاری بیست و یه‌كیش بە چوار سه‌د و بیست و حه‌وت هەزار دینارە و عەیاری هه‌ژده‌ش بە سێ سه‌د و شه‌ست و حه‌وت هەزار دینارە .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.