له‌درێژه‌ی ركابه‌ریه‌كانی تێنسی سه‌ر زه‌وی، له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی مۆنتێری كراوه كه له‌وڵاتی مه‌كسیك به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌سه‌ر ئاستی كچان، كچه تێنسزانی فه‌ره‌نسی كارۆلین گارسیا له‌به‌رامبه‌ر هاوتا كرواتیهكهی دۆنا ڤیكیچ یاری ئه‌نجامدا، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو كچه تێنسزان، دواجار دۆنا ڤیكیچی كرواتی زۆر به‌ئه‌سته‌م توانی به‌دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر بهكۆمهلهیهك سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كارلین گارسیای فه‌ره‌نسی تۆمار بكات، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان چوار شه‌ش، شه‌ش سێ، پێنج حه‌وت.
به‌م جۆره دۆنا ڤیكیچ بووه براوه‌ی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی مۆنتێری كراوه، جێی ئاماژه‌یه كۆی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه دووسه‌دو سی و نۆ هه‌زارو چوارسه‌دو حه‌فتاو حه‌وت دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه.
مۆنتێری گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئۆستن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.