له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژهه‌ڵات، تیپی باسكه‌ی میلواكی باكس له‌هۆلی داخراوی خۆی به‌ئه‌نجامی سه‌دو سی خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سی و سێ خاڵ به‌تیپی باسكه ڤیلادلیڤیا سڤنتی دۆرا، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ ئاستیان هاوسه‌نگ بوو، دواجار میلواكی باكس توانی ئه‌م نیوه‌یه به‌ئه‌نجامی په‌نجاو نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌په‌نجاو سێ خاڵ له‌پێشه‌وه‌بێت، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی ڤیلادلیڤیا سڤنتی رێره‌وی یاریه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵگه‌رانده‌وه تا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان به‌سه‌دو سی و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سی خاڵ برده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه یاریزانی ڤیلادلڤیا سڤنتی جیمس هاردین رۆلێكی گرنگی بینی له‌سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا سی و هه‌شت خالی تۆماركرد، هه‌روه‌ها جۆیل ئیمبیدیش توانی سی و یه‌ك خاڵ تۆمار بكات، له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانی ملواكی باكس جیانیس به‌ته‌نیا سی و چوار خالی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مجاره‌یان له‌به‌شی رۆژئاوا، تیپی باسكه‌ی ساكرامنتۆ كینگز به‌هه‌مان شێوه له‌هۆلی داخراوی تیپه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی سه‌دو سی و چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سی و هه‌شت خاڵ به‌تیپی باسكه‌ی مینیسۆتا تێمبرۆلڤز دۆرا.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه یاریزانانی تیپی باسكه‌ی مینیسۆتا باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان نمایشێكی به‌هێز پێشكه‌ش بكه‌ن، نیوه‌ی یه‌كه‌م مینیسۆتا تیمبرۆلڤز به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌شه‌ست و چوار خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه، به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی سێیه‌م، میواندار زۆرترین خالی تۆماركرد، به‌ئومێدی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كان، به‌ڵام یاریزانانی مینیسۆتا توانیان پارێزگاری له‌جیاوازی خاڵه‌كان بكه‌ن و یاریه‌كه به‌جیاوازی چوار خاڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كۆتا بێنن.
به‌م جۆره مینیسۆتا به‌سه‌دو سی و هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سی و چوار خاڵ براوه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.