مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلسی قه‌ره‌داغ 21 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد کەشەڕو ئاڵۆزییان دروستکردبوو.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه6ی3ی2023"پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی له‌قه‌زای قه‌ره‌داغ شه‌ڕله‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستبوو، كه بووه هۆی برینداربونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی،دەستبەجێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانیان شەڕەکە کۆنترۆڵ بکەن ، دواتر لیكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان دەستپێکرد بۆدۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه‌بووبوونه هۆی دروستبونی شه‌ڕو ئاڵۆزی نێوان ئەو دوو بنه‌ماڵه‌یە، سه‌ره‌نجام توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه 21 تۆمه‌تبار لەهەردوو لا ده‌ستگیربكه‌ن له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌و دەستیشبگیرێت بەسەر سێ ئۆتومبێلدا کەبەتۆمەتباران بووە.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه"له‌كاتی شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌کەدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی برینداربوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كران".
راشگه‌یاندراوه"له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 405-31 ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
پۆلیسى سلێمانى: لەسەر شەڕى دوو بنەماڵە 21 کەس دەستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.