Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:28

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ ميرى ئێزدييان كرد

کوردستان TV
100%


پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/3/6  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييان ‏كرد.‏

له‌ ديدارێكێدا دۆخى ئێزدييان له‌ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌يى و شه‌نگال و له‌ ده‌ره‌وه‌ى ‏وڵات تاوتوێ كرا و تيشك خرايه‌ سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ‏ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى ڕزگاركراوان و چۆنيه‌تيى يارمه‌تيدانيان.‏

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به‌ دۆخى ئێزدييان و ‏جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى ‏عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ ‏بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانيان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ‏يارمه‌تى بدرێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.‏

 نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان و پاراستنى ‏مافه‌كانيان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه‌ ‏پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوان و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت و ‏هه‌رچى پێويست بێت بۆ ڕزگاركردن و يامه‌تيدانيان، درێخى ناكرێت. ‏

لاى خۆيه‌وه‌  ميرى ئێزدييان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئێزدييانى بۆ ‏پشتگيريى به‌رده‌وام و هاوكارييه‌كانى  نێچيرڤان بارزانى، به‌تايبه‌تيش ‏هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزيان بۆ ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى و به‌رگريكردن له‌ مافه‌كانيان، ‏ده‌ربڕى. ‏

ئه‌نجامى دوايين سه‌ردان و ديداره‌كانى  ميرى ئێزدييان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى ‏پاپاى ڤاتيكان و به‌رپرسانى وڵاتان له‌ ئه‌ورووپا و عێراق و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ‏ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.