به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و رووسیا، له‌ماوه‌ی داهاتوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری هه‌لبژارده‌كه‌یان له‌یاریه‌كی دۆستانه‌دا رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تا بریاربوو ئه‌م یاریه له‌رۆژی بیست‌و حه‌وتی ئاداری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ یه‌كێتی تۆپی پێی رووسیا گۆرانكاری به‌سه‌ر كاتی یاریه‌كه كردوه، به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌ردوولا یاریه‌كه گواستراوه‌ته‌وه یاریگای سوچی له‌سانت پترسبۆرگ.
هه‌روه‌ها له‌بری بیست و حه‌وتی مانگ یاریه‌كه رۆژی بیست و شه‌شی مانگ به‌رێوه‌ده‌چێت له‌پێناو ئاماده‌بوونی هانده‌ران، چونكه ئه‌و رۆژه له‌رووسیا پشووی فه‌رمیه.
جێگای باسه شاندنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌رۆژی بیست و یه‌كی ئاداری داهاتوو ده‌ست كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان له‌وڵاتی رووسیا ده‌كات، دواتر له‌یاریه‌كی دۆستانه رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا ده‌بێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق عه‌دنان درجال له‌تاشقه‌ندی وڵاتی ئۆزبه‌كستان رایگه‌یاند.
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا عێراق و ڕووسیا رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.