Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:09

بانکی ناوەندیی 172 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە6ی3ی2023، بانکی ناوەندیی عێراق، 172 ملیۆن و 821 ھەزار و 581 دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەوەیش بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، بەڕێژەی لەسەدا 37 زیادی کردووە.

ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، 172 ملیۆن و 821 ھەزار و 581 دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.

راشیگەیاندووە لەو 172 ملیۆن و 821ھەزار و 581 دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، 110 ملیۆن و 721ھەزار و 581 دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە 62 ملیۆن و 100 ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.

ئەو بڕە دۆلارەی کە ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە خراوەتە بازاڕەوە، بەراورد بەدوێنێ یەکشەممە بەڕێژەی لەسەدا 37 بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە

دوێنێ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق 125 ملیۆن و 823 ھەزار و 508 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و 320 دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاریی کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و 557 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.