کابینەی نۆیەم، لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکاندا، گرنگییەکی زۆر بە پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان دەدات، بۆیە بە بەردەوامی پاڵپشتیی کارمەندانی بەرگریی شارستانی دەکات و کەلوپەلی پێویستیان بۆ دابین دەکات.
لەم چوارچێوەیەشدا، وەزارەتی ناوخۆ بە دوو قۆناغ، ٧٤ ئۆتۆمبێلی بچووک و گەورەی تایبەت بە فریاکەوتن، ئاگرکوژاندنەوە و و ڕزگارکردن بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی دابین کردووە.
کابینەى نۆیەم کابینەى بەهێزکردنی فریاگوزارییە
لەمبارەیەوە، د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە پێگەى فەرمیی حکومەتی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی بایەخەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بواری بەرگریی شارستانی، لەپێناوی ئامادەكارییەكان بۆ هەر جۆرە ئەگەرێكی نەخوازراو و ڕووداوی سرووشتی و كارەساتی ئاگركەوتنەوە و بوومەلەرزە، یان كارەساتی تەقینەوەى گاز لە ماوەی ڕابردوو ڕوویان دا، بایەخێكی تەواومان بە بوارى فریاگوزاری داوە، هەم لەڕووی ئەوەى کارمەندان بۆ پێگەیاندن بەشدارییان لە خولی ڕاهێنان و بەرزكردنەوەی تواناكانیان لە بواری جۆراوجۆردا كردووە"، هەروەها میرانی ئاماژەی بەوەشدا، "لە بواری دابینكردنی كەلوپەل لە ماوەی ڕابردوو بە دوو كاروان ئوتومبێلی ئاگركوژێنەوە دابین كران؛ لە كاروانی یەكەمدا هەندێك ئۆتۆمبێلی بچووكی مێكزەمینییان بۆ ناوچە شاخاوییەكان تێدابوو، لەگەڵ ئۆتۆمبێلی گەورەی ئاگركوژێنەوە. كاروانی دووەمیش لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بوو؛ ئەوانیش دوو جۆر بوون: ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی ڕزگاركردن".
هەماهەنگی و پێگەیاندنی فریاگوزاریی زیاتر کراوە
لەبارەى ڕاهینانی هێزی مرۆییی فریاکەوتنەوە د. هێمن میرانی گوتی: "٨ تیمی ڕزگاركردن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خولەکانیان تەواو كرد و پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگریی شارستانی كران؛ ئێمە پێشتر لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆچ و كۆچبەران یان لە ناوەندەكانی هەماهەنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان (جەی سی سی)، 6 تیممان هەبوون کە لەلایەن حكومەتی ئەڵمانیا ڕاهێنانیان پێ كرابوو، تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەندێكیان لە ژاپۆن خولیان بینیوە و هەندێكیان لە زانكۆی كۆڤێنتریی بەریتانیا دەرچوون؛ ئەمانە هەمووی وردە وردە تواناكانی خۆیان لەگەڵ كارمەندانی تردا بەش دەکەن و خولی جۆراوجۆری ڕاهێنان لە پێناوی بەرزکردنەوەى تواناکان بەڕێوەدەبەن بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو. بینیمان تیمەكانی ئێمە لە توركیا بەهۆی ئەو توانا و لێهاتووییەی هەیانبوو، ڕۆڵی باشیان لە فریاکەوتن گێڕا، هەڵبەت ئەمە دیسان لە چوارچێوەی ئەو بەرنامانەیە، كە لەپێناوی ئامادەكاریی تیمەكانمانە بۆ ئەوەی بۆ پاراستنی ژیانی خەڵك و ڕزگاركردنیان لەهەر ڕووداوێكی سرووشتی یان هەر ڕووداوێكی شارستانیدا بەفریا بێن".
دوو دامەزراوە پلانی فریاگوزارى دادەنێن
د. هێمن میرانی دەشڵێت: "بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵ دوو دامەزراوە جێی گرنگیپێدانی سەرەکییی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ دەبن، ئەوانیش دامەزراوەی بەرگریی شارستانییە لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان (جەی سی سی)، ئەم دوو دامەزراوەیە لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران، لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دراوە، بۆ ئەوەى بایەخی تایبەتیان پێ بدرێت؛ (جەی سی سی) بڕیار دراوە هەموو پێداویستی و كەلوپەلەكانی بۆ دابین بكرێت و بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانییش بڕیار دراوە بكرێتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی. لەو كاتەشدا لەڕووی كارگێڕی و پەیکەرەوە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ئێستا بایەخی گەورە لەڕووی دابینكردنی كەلوپەل و ڕاهێنانی تیمەكان دەستی پێكردووە".
ئامێر و ئۆتۆمبێل بۆ بارودۆخی جیاواز دابین کراون
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لەمبارەیەوە گوتی: کابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مساڵ و ساڵی ڕابردووش به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رگریی شارستانی دابین كرد، كه به‌شی یه‌كه‌می 54 ئۆتۆمبێلی توێتا مێكزه‌مینیی قەبارە بچووک بوون؛ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان و بۆ ناو شاریش به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌ڕه‌كه كۆنانه‌ی كۆڵانه‌كانیان به‌رته‌سكه دابین کران، چونكه ئۆتۆمبێله گه‌وره‌كان نه‌یانده‌توانی بچنه شوێنی ڕووداوه‌كان؛ به‌ڵام ئه‌و ئۆتۆمبێله بچووكانه ئه‌و گرفته‌شیان چاره‌سه‌ر كرد. به‌شی دووه‌می ئۆتۆمبێله‌كان كه پێكهاتبوون له 20 ئۆتۆمبێل، 8 دانه‌یان ئۆتۆمبێلی ڕزگاركردن بوون، كه یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه دابین بكرێن، ئۆتۆمبێله‌كانی ڕزگاركردن جیاوازن و بۆ هه‌ر كاره‌ساتێكی سرووشتی یا مه‌ترسی و قه‌یران به‌كاردێن".
فریاگوزارییەکان بۆ هەموو ڕووداوێک ئامادەن
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، دەشڵێت: "له كاتێكدا كه كاره‌ساتێك ڕووده‌دات ژماره 115ی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه، یه‌كه‌م تیم كه ده‌رده‌چێت بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه ئۆتۆمبێله‌كانی ڕزگاركردنن، ئۆتۆمبێلی كرێن به‌شی پشته‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كانی پێكدادان و ڕووداوی هاتوچۆ وەکوو کرێن به‌كاردێت یان له‌كاتی هه‌ر ڕووداوێكی دیكه ده‌توانرێت سوود له‌و ئۆتۆمبێلانه وه‌ربگیرێت و كه‌لوپه‌لی پێ به‌رز بكرێته‌وه. ئۆتۆمبێله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه 12 دانه‌ن، كه شه‌ش دانه‌یان نۆرماڵن و شه‌ش دانه‌یان ئۆتۆمبێلی ده‌بڵ ئه‌كسل بوون كه بۆ ناوچه شاخاوی و سه‌خته‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت؛ ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیانه 5000 لیتر ئاویان تێدایه له‌گه‌ڵ 500 لیتر فۆمی ئاگرکوژێنەوە، بۆ هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی تایبه‌تن به سوتانی وزە و نه‌وت. ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆمان دابین كراوه جه‌خت له به‌شی ڕزگاركردن كراوه‌ته‌وه وه‌ك كه‌لوپه‌لی كه‌سی و پێداویستییه‌كانییان و ئامێر و مقه‌س و بڕین و ئامێری ڕزگاركردن".
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی لەبەرچاو گرتووە و بە بەشێک لە کارە بنەڕەتی و پێشینەییەکانی خۆى دەزانێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام دەیەوێت تیم و دامەزراوە فریاگوزارییەکان بەهێز بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.