Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:35

بوومەلەرزەیەکی دیکە لە شارێکی کوردستانی تورکیا ڕوویدایەوە

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەکی دیکە لە سنووری پارێزگای هاتای هەژاند و گوڕی بوومەلەرزە 4.1 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

کاتژمێر 02:02 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 06ـی 03ـی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی ڕێختەر، شارۆچکەی ئارسووز سەربە پارێزگای هاتای کوردستانی تورکیای هەژاند و سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

(AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 7 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.