Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:42

له‌ دوو پارێزگای عێراق پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

دوای پارێزگای واسیت، ئه‌مڕۆ دووشه‌م پارێزگای بابلیش به‌ فه‌رمی رۆژی چوارشه‌می داهاتووی كرده‌ پشووی فه‌رمی.

پارێزگای بابل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بڕیاردرا رۆژی چوارشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 8/3/2023 له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكرێته‌ پشووی فه‌رمی به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی ئیمام مه‌هدی(علیه السلام).

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ پارێزگای واسیتیش رۆژی چوارشه‌می داهاتووی كردبووه‌ پشوو به‌هۆی یاده‌كانی رۆژی له‌دایكبوونی ئیمام مه‌هدی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه‌ له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت پشووی فه‌رمییه‌ ته‌نیا فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاری و ئه‌منییه‌كان نه‌بێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.