Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:46

باره‌گای بارزانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر یادكردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بڵاو كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م باره‌گای بارزانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ یادكردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ جێگەی داخێكی زۆرە لەم یاده‌دا حزب و لایەنە سیاسییەكان و لایەنگرانیان هەوڵی ئەوە دەدەن كە ئەو یادە بە حزبی بكەن.

باره‌گای بارزانی ڕاشیگه‌یاند "جێگەی داخێكی زۆرە لەیادی ڕاپەڕیندا حزب و لایەنە سیاسییەكان و لایەنگرانیان هەوڵی ئەوە دەدەن كە ئەو یادە بە حزبی بكەن و هەریەكە و بە جۆرێك لە جۆرەكان خۆی بە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاپەڕین لە قەڵەم بدات".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ڕاپەڕین دەرئەنجامی یەكڕیزی و تێكۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەكانی ناو بەرەی كوردستانی و پێشمەرگە و ڕێكخستنە نهێنییەكان و سەرجەم چین و توێژە جیاجیاكانی كوردستان و درێژكراوەی خەباتێكی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی كوردستان بوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پەیام و ئامانجەكانی ڕاپەڕین بەرز و گرانبەها و نیشتیمانی و نەتەوەیین و نابێ بە حزبی و بچووك بكرێنەوە و لە مانا و جەوهەر بەتاڵ بكرێن.

باره‌گای بارزانی له‌ كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوكه‌دا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕاپەڕین بە ڕەنج و ماندووبوون و هەوڵی هەموو لایەك سەركەوت، بۆیە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاستەقینەی ئەو ڕووداوە مەزنە، كوردستانە بە هەموو حزب و لایەن و كەسایەتی و هاووڵاتییانییەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.